بزوتنەوەی گۆڕان: لە نەورۆزدا بانگەوازی بەخۆداچونەوە و بەیەکەوەکارکردن دەکەین
07:33 - 20/03/2023
74 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن - ههرێمی كوردستان
بزوتنەوەى
گۆڕان لە جەژنى نەورۆزدا بانگەوازی بەخۆداچونەوە و بەیەکەوەکارکردن دەکات و رایدەگەیەنێت:
قوڵبونەوەی کێشەی حیزبە فەرمانڕەواکان و ململانێی کەسی و پەرتەوازەیی گوتاری سیاسیی
کورد لە بەغدا، مەترسییەکانی سەر دەستکەوتەکانی نەتەوەکەمانی زیاتر کردوە و دەرفەت
و هەلەکانی لاوازتر کردوە.
لەو
پەیامەدا، بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات؛
ئەمساڵ هاوڵاتیان لە کاتێکدا ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز دەگێڕن و بە خۆشی و دڵشادییەوە
بەرەو وەرزی بەهار و نوێبوونەوە دەچن، ڕەخنەکان لەناوخۆ و دەرەوە لەسەر شێوازی
حوکمڕانی هەرێم زیاتر بون، قوڵبونەوەی کێشەی حیزبە فەرمانڕەواکان و ململانێی کەسی
کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی حکومڕانی، بەتایبەت پەرلەمان و حکومەت
داناوە، بەم دۆخەشەوە ئاستی خزمەتگوزاری و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی هاوڵاتیان لە
ئاستی چاوەڕوانیدا نیە.
هەروەک لە پەیامەکەدا هاتوە؛ لەم جەژنی
نەتەوەییەدا، بزوتنەوەی گۆڕان بانگەوازی بەخۆداچونەوە و بەیەکەوەکارکردن و وەلانانی
کێشە حیزبیەکان دەکات، بەشێوەیەک باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیان و
دروستکردنەوەی رەوایەتی سیاسیی و متمانەی هاوڵاتیان بە حوکمڕانی کوردی لە پێشینەی
ئەرکە سیاسیەکان بێت.
دەقى
پەیامەکەى بزوتنەوەى گۆڕان
جەژنی
نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٣)، لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، کوردانی کەرکوک
و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێم، هاونیشتیمانیانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوری
کوردستان، ڕەوەندی کوردی و گەلانی ناوچەکە پیرۆز دەکەین.
ئەم
بۆنە نەتەوەییە، ھاوکاتە لەگەڵ یادی سەرکەوتنی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و
ئازادکردنی شاری کەرکوک لە بەهاری ساڵی (١٩٩١)دا، واتە یادەوەری دوجەژنەی هاوڵاتیانی
هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانە و نیشانەی سەرکەوتنی
خەباتی ڕزگاری نیشتیمانییە.
جەژنی
نەورۆز، کە بۆنەیەکی گرنگی نەتەوەییە، گوزارشتە لە وانەکانی بەرگری بۆ پاراستنی
خاک و زمان و ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی پاراستنی نەتەوەکەمان، لەو ڕاستییەوە، بزوتنەوەی
گۆڕان جەختدەکاتەوە لەسەر بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان و داڕشتنی
ستراتیجێکی نیشتیمانی، بەشێوەیەک بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی لە چاکسازییەکی
هەمەلایەن بکەین و، بۆ بەغداش یەکگرتویی و پێکەوەیی لەسەر بنچینەیی پاراستنی دەستکەوتە
بەدەستهاتووەکانی گەلەکەمان بکەینە کارنامەی کارلەسەرکراو.
لای
هەموان ئاشکرایە، ئەمساڵ هاوڵاتیان لە کاتێکدا ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز دەگێڕن و
بە خۆشی و دڵشادییەوە بەرەو وەرزی بەهار و نوێبوونەوە دەچن، ڕەخنەکان لەناوخۆ و دەرەوە
لەسەر شێوازی حوکمڕانی هەرێم زیاتر بون، قوڵبونەوەی کێشەی حیزبە فەرمانڕەواکان و
ململانێی کەسی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی حکومڕانی، بەتایبەت پەرلەمان
و حکومەت داناوە، بەم دۆخەشەوە ئاستی خزمەتگوزاری و بەپیرەوەچونی داخوازییەکانی
هاوڵاتیان لە ئاستی چاوەڕوانیدا نیە.
ئەم
وێنە گشتییەی هەرێمی کوردستان و پەرتەوازەیی گوتاری سیاسیی کورد لە بەغدا، مەترسییەکانی
سەر دەستکەوتەکانی نەتەوەکەمانی زیاتر کردوە و دەرفەت و هەلەکانی لاوازتر کردوە، هەربۆیە
لەم جەژنی نەتەوەییەدا؛ بزوتنەوەی گۆڕان بانگەوازی بەخۆداچونەوە و بەیەکەوەکارکردن
و وەلانانی کێشە حیزبیەکان دەکات، بەشێوەیەک باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیان
و دروستکردنەوەی ڕەوایەتی سیاسیی و متمانەی هاوڵاتیان بە حوکمڕانی کوردی لە پێشینەی
ئەرکە سیاسیەکان بێت.
هیوادارین
ساڵی داهاتو، هەمومان بەیەکەوە، لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ، بە هیوا و ئومێدەوە،
ئاگری نەورۆز بکەینەوە.
بزوتنەوەی
گۆڕان
٢٠ی
ئازاری ٢٠٢٣