خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕدرا
01:13 - 20/03/2023
590 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەولێر
خشتەی پێدانی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕا
و بەهۆی مانگی رەمەزان، پێدانی كارەبا دەبێتە 24 سەعات.
قارمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی
موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوە هەبوو لەبارەی خشتەی
موەلیدەی سەرجەم پارێزگای هەولێر و بڕیاری نوێ درا.
وتیشی، ئاگاداریان دەكەینەوە لەبەر
هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە ئەمڕۆوە خشتەی كارپێكردنی مولیدەكانی ناوشاری
هەولێر دەبیتە 24 سەعات.
باسی لەوەش كرد، هەر كاتێك كارەبای
نیشتمانی كوژایەوە، دەبێ موەلیدەكان كار بكەن هەر خاوەن مولیدەیەك پابەندی ئەم
خشتەیە نەبێت، بەرپرسیار دەبێ.