فاروقى مەلا مستەفا وەک یەکێک لە 100 کەسایەتیی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەستنیشان کرا
01:52 - 19/03/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
گۆڤارى فۆربیسى نێودەوڵەتى،
فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى شارى پزیشکى فاروق وەک یەکێک لە
100 کەسایەتیی سەرکردەى بوارى چاودێرى تەندروستى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ ساڵى
2023 هەڵبژارد.
بەپێى ئەو راگەیەنراوەى
شارى پزیشکى فاروق بڵاوى کردوەتەوە؛ ئەم رێزلێنانە لە پاى ئەو دەستکەوتانەیە کە نەخۆشخانەکە
"لەڕوى تەندروستى و خزمەتگوزارییەکانییەوە بەدەستى هێناوە".
لەبارەى وەرگرتنى ئەم
رێزلێنانەوە فاروقى مەلا مستەفا رایگەیاند؛"ئەوە شەرەفێکى گەورەیە، زۆر
سوپاسى هاوەڵ و هاوبەش و کارمەندان دەکەم بۆ پشتگیرى و لەخۆبوردویی و بەردەوامییان
لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجەکاندا".
جەختیش دەکاتەوە، ئەم
رێزلێنانە، هانیان دەدات کە بەردەوام بن لە باشترکردن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی
تەندروستى بە کوالێتییەکى بەرز بە نەخۆشەکان.
شارى پزیشکى فاروق نەخۆشخانەیەکە
لە شارى سلێمانى و لە ئاستى نەخۆشخانە جیهانییەکانە، لەسەر روبەرى 70 هەزار مەتر
چوارگۆشە دروست کراوە، 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 390 پزیشکى بوارە جیاوازەکان لەخۆ
دەگرێت.