ساڵێكه نه‌وت هێنده هه‌رزان نه‌بووه
09:13 - 18/03/2023
103 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینی و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێكدا تۆماركرد.
ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار‌و
47 سه‌نت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66 دۆلار و34 سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت ئه‌وه‌ش نزمترین ئاسته لە كانونی دووەمی 2021ەوە .
ناجێگیری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه
بڕیاره ڕۆژی ٣ی نیسان، لیژنەی ڕاوێژکاری ئۆپێک+ کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت
(ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەنێویاندا ڕوسیا لەخۆدەگرێت، کۆبێتەوە.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، خواست لەسەر
نەوتی جیهانی بە هێواشی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی
ئاسمانی و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە چین دوای هەڵگرتنی
سنووردارکردنەکانی پەیوەست بە کۆڤید -19.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه،
ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو
هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و
ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.