جیهان

فڕۆکەیەکی ڕوسیا لە ئاسمانی دەریای ڕەش خۆی كێشا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکادا

08:40 - 14/03/2023 335 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن

 

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (su-27) ی ڕوسیایی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایی جۆری (MQ-9 Reaper) لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا بەریەک کەوتوون.

 

ژەنەڕاڵ جەیمس هێکەر، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە ئەوروپا و ئافریقا، وتی فڕۆکەکەمان MQ-9 ئۆپەراسیۆنی ڕۆتینی لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدا، کاتێک لەلایەن فڕۆکەیەکی ڕوسیایی ڕێگری لێکرا و لێیدرا، لە ئەنجامدا فڕۆکەکەی جۆری MQ-9 کەوتە خوارەوە و بەتەواوی لەدەستچوو .

 

 ئەو وتیشی "لە ڕاستیدا ئەم ڕەفتارە مەترسیدارە و ناپیشەییانەی ڕووسیاییەکان بووە هۆی ئەویە کە نزیک بێت هەردوو فڕۆکەکە بکەونە خوارەوە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن