ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه وه‌ڵامی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه
07:06 - 02/02/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕیارێكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكیی له یه‌كێتی، نووسراوێك له‌ڕێگه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به
نووسراوی ژماره (4166) كه واژووی فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له به‌غدای له‌سه‌ره، ده‌قی وه‌ڵامی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه به ژماره (104) له رۆژی (1ـی شوباتى 2023) ده‌رچووه،
ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوه.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی
دادگادا، ئاماژه به نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه هیچ
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی تایبه‌ت به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك دۆسیه‌ی
پارتێكی سیاسیی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه، تۆمارنه‌كراوه هه‌رچه‌نده به
نووسراوی ژماره (1123) له (17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022) ئاراسته‌یان كراوه و تائێستا
وه‌ڵامنه‌دراوه‌ته‌وه.
له خاڵێكی دیكه‌دا،
ئاماژه به نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه به ژماره
(22245) له (6ـی تشرینی یه‌كه‌مى 2022) ئاراسته‌ی دادگای به‌رایی سلێمانی كراوه،
به واژووی (هه‌ڵۆ سه‌عید محه‌ممه‌دئه‌مین)، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر
روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی واژووی ئه‌و نووسراوه‌ی كردووه تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن
دادگاكهیانهوه له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی (231)ـی یاسای سزادانی عێراقی، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا، ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه به ده‌ركردنی ئه‌و
نووسراوه.
هه‌روه‌ها له
نووسراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به دادگاكه‌یان كراوه‌ته‌وه، له‌وانه كۆنووسی كۆنگره‌ی
چواری ئه‌و حزبه كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه
كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن دوو هاوسه‌رۆكه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه یه‌كێكیان لاهوری شێخ جه‌نگییه.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئاسایشی هه‌ولێر له كۆتا خاڵی نووسراوه‌كه‌یدا، داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه، ته‌واوی دۆسیه‌ی په‌سه‌ندكراوی یه‌كێـتی نیشتمانی
كوردستان له كۆمیسیۆن ره‌وانه‌ی دادگاكه‌یان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و
گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست، نووسراوی پێشووی كۆمیسیۆنیش بۆ دادگای به‌رایی سلێمانی
به پێچه‌وانه‌ی واقیع و یاسا داده‌نێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ناكرێت
له ئێستادا پشتی پێببه‌سترێت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی.