کوردستان

چوار کەس لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

04:47 - 02/02/2023 59 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_راپەڕین

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شکارتە - بالیسان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین روویدا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا.



عەلی عەبدووڵا، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین رایگەیاند، "رووداوەکە لەنێوان تەکسییەک و بارهەڵگرێک دا روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێک بریندار بووە؛ لە ئێستادا ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە."

هاوکات تەها محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو ژن و دوو پیاون و تەرمەکانیان لەنەخۆشخانەی حاجیاوا بەڕێکراون بۆ پزیشکی دادی ڕانیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن