کتێبێکی شیعریی یوسف مەنتک بڵاوکرایەوە
03:09 - 31/01/2023
212 جار خوێندراوەتەوە
کولتووری زەمەن
شیعری ئێوارانی ڕاین لە نووسین شاعیری تاراوگە نشین لە وڵاتی ئەڵمانیا
یووسف مەنتک لە ئەنتۆلۆژیای کتێبخانەی
فرانکفۆرت، کتێبی ساڵی شیعری نوێ، بە نێوی شیعر و کۆمەڵگە ساڵی 2023 لە لایەن
دەزگەی کۆمەڵگەی برێنتانۆ فرانکفۆرت ماین چاپ و بڵاو کرایەوە ئەو ئەنتۆلۆژیایە
2050 شیعر لە دووتۆی 624 ڵاپەڕە لە خۆ دەگرێت یەکێک لە گەورەترین و ناسراوترین ئەنتۆلۆژیای
شیعرییە لەسەر ئاستی جیها، ئەم بەرگە لەلایەن
کتێبخانەکانی دەوڵەت لە میونشن و بەرلین و کتێبخانە نیشتمانییەکانی فرانکفۆرت و ڤیەنا
و پاریس و کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆن دانراوەو بەڵگەدارکراوە .بەهای بەشدارییەکان
و گرنگی نووسەرە دۆکیومێنتکراوەکان ڕێکدەخات و دۆکیومێنت دەکات.
هاوکات شاعیر دیوانێکی شیعری بە نێوی ئێوارانی ڕاین
بە زمانی ئەڵمانی لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاو
کراوەتەوە، ئەو شیعرە ساڵی ڕابردوو لە ئەنتۆلۆژیای ژمارە 12 ی دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی
نۆڤوم لەگەل شیعری شێتەکانی هەولێر بڵاو کراوەتەوە، تا ئێستا بەرهەمەکانی شاعیر لە
چەندین ئەنتۆلۆژیای ئەڵمانی بڵاوکراونەتەوەو بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
کردووە، ئەوەی شایانی گوتنە شیعرەکانی شاعیر وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، عەرەبی،
ئەڵمانی ، فارسی