کوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

10:03 - 30/01/2023 365 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، پێشوازی لە هەنگاوەکانی پارتی و یەکێتی دەکات بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی ناوخۆییەکان.

 

وەزارەتەكە، ڕیتویتی تویتەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كردووە، كە لە بارەی كۆبونەوەكەی 28ی ئەم مانگە هەردوو مەکتەبی سیاسی؛ یەکێتی و پارتی لە سلێمانی بڵاوی كردبوەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە تویتەكەدا باسیلەوەكردووە "بە پێکەوە کارکردن، دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەرتر چارەسەری ئەو ئاڵنگارییانەی بەردەم خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن. چاوەڕوانی بەردەوامی پێشکەوتن دەکەین".

هەمان ڕۆژ، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند:، پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن. له‌ تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێردا هاتبوو‌: ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

چاودێرێكی سیاسی بە "زەمەن"ی وت "تویتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەیە بەوەی کە کوردستان هێشتا بۆ ئەمەریکا گرنگە و بایەخی پێدەدات سەرەرای هەموو گۆرانکاریەکان. بەڵام پارتی و یەكێتی لەوە ناچێ لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەدا بن".

چاودێرەكە جگە لە تویتەكە، دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كە ئێستا دەستیپێكردووە و 800 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، وەك بەڵگەیەكی دیكە بۆ بەهێزی و گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستانی لای ئەمریكا ناوبرد.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن