ئابوری

بانکی ناوەندیی عێراق رەتی کردەوە فرۆشتنی دۆلاری سنووردار کردبێت

01:20 - 29/01/2023 58 جار خوێندراوەتەوە


زەمەن - ئابوری

بانکی ناوەندیی عێراق رەتی کردەوە کە فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە ھاووڵاتییان سنووردار کرابێت.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ھیچ شێوەیەک رێگری نەکراوە لەوەی کە راستەوخۆ دۆلار بە ھاووڵاتییان نەفرۆشرێت، ھەروەھا فرۆشتنیشی سنووردار نەکراوە.

راشیگەیاندووە کە سیستەمی ئەلیکترۆنی رێگا نادات لە یەک رۆژدا، فرۆشتنی دۆلار بەیەک کەس دووبارە ببێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە میدیاکان کراوە کە بەئامانجی گەیشتن بە دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار، تەنھا پشت بە بانکی ناوەندیی ببەستن.

پێشتر شارەزا و مامۆستای کۆلێژی کارگێڕیی و ئابووریی سەربە زانکۆی بەسرە، نەبیل موسەوی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا رایگەیاندبوو کە ئەگەری ھەیە بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان رابگرێت.

نەبیل موسەوی ئاماژەی بەوەداوە کە لەمەودا، بانکی ناوەندیی تەنھا لەڕێگای سیستەمی ئەلیکترۆنییە دۆلار بە بانکەکان دەفرۆشێت.

ئەم پێشھاتەیش لە کاتێکدایە، دابەزینی نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا بەردەوامە و بەیانی ئەمڕۆ، ١٠٠ دۆلار بە ١٦5 ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن