چهند نهێنیهك لهسهر ههوڵی كودهتاكهی ئهڵمانیا ئاشكرا بوون
07:17 - 24/01/2023
"زەمەن"
دادوەری گشتی ئەڵمانیا
دەڵێت داواکاری گشتی وڵاتەکە پێنج کەسی بە تۆمەتی ناپاکی باڵا تاوانبار کردووە کە
گوایە پلانییان داڕشتووە بۆ ڕفاندنی وەزیری تەندروستی و ئامادەکارییان کردووە بۆ
ئەنجامدانی کوشتاری بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئەڵمانیا.
داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا وتی گروپەکە لە
ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی 2022 دا پێکهێندراوە و ئامانجی ئەوە بووە " دۆخێکی
هاوشێوەی شەڕی ناوخۆ لە ئەڵمانیادا بخاتەوە، ئەوەش لە ڕێی بەکارهێنانی هێزەوە
"، بە هیوای ڕووخاندنی سیستمی دیموکراسی حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکە.
وتیشی گروپەکە ئەوەیان پەسەند کردووە کە ئەمە ڕەنگە
ببێتە هۆی کوژرانی خەڵکەکە.
ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی ئەڵمانیا وردەکاری ئەم
پلانگێڕییەیان ئاشکرا کرد و سەرجەم پێنج کەسەکەیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی داواکاری گشتی، گومانلێکراوەکان بە جددی
ئامادەکارییان کردووە و دوو لقی جیایان لە گروپەکەیاندا پێکهێناوە، یەکێکیان
سەربازی و ئەوی دیکەیان بەڕێوبەرایەتی.
لە پلانە سێ قۆناغییەکەیاندا، گروپەکە ویستوویانە
کارەبای سەرانسەری وڵاتەکە ببڕن، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا کارڵ لاوترباخ بڕفێنن
و ئەگەر پێویست بکات پاسەوانەکەی بکوژن، دواتر کۆببنەوە بۆ ڕووخاندنی حکومەت و
دەستنیشانکردنی ڕابەرێکی نوێ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز