181 کوردستان

ئەو تۆمەتبارەی قاسەی مزگەوتەکانی دەشکاند دەستگیر کرا

04:19 - 07/12/2022

"زەمەن"


بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ن. م) بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی مزگەوتەکان لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر دەستگیر کرد.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەندین جار قاسەی مزگەوتەکانی شکاندووە و پارەکانی بردووە.

پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ڵێت: بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن