909 کوردستان

پەرستارێكی سلێمانی بوو بەیەكێك لە 100 ژنە كاریگەرەكەی جیهان

08:09 - 06/12/2022

زەمەن


پەرستارێك لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو، بەیەكێك لە كاریگەترین ئافرەتەكان بۆ ساڵی 2022.

ئاژانسی بی بی سی لیستی ئافرەتانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كەئەو لیستە پێكهاتووە لە100 ئافرەت لەسەرانسەری جیهان وەك میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.

لە لیستی ئافرەتانی كاریگەر لەجیهاندا هاتووە كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لەچارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی لەشاری سلێمانی كار دەكات لەبواری سوتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كە تووشی سووتان بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن