189 کوردستان

مەزڵوم عەبدی: توركیا بەنیازی هێرشكردنە بۆ سەر كۆبانێ‌

09:21 - 26/11/2022

زەمەن


فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرای ده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردووە و بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەوشاره‌یه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنه‌كانی تورکیان‌."


مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی هەسەدە لەکۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئۆنڵایندا ڕایگه‌یاند: ئیدارەی ئەمریکا برێت مەکگۆركی ڕه‌وانه‌ی توركیا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ بكات سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و هه‌رچی زوشه‌ ڕابگیرێن.

مەزڵوم كۆبانێ‌، باسیلەوەكرد، ماوەی حەوت ڕۆژە هێرشەكانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا بەردەوامەو هێرشەکە تەنها هێزە سەربازییەکانمانی نەکردۆتە ئامانج و شەهید و برینداری سڤیل هەیە.

عه‌بدی پێیوایە "په‌لاماره‌كانی توركیا ئامانج لێیان، تێکدانی ژیانی کۆمەڵگاو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌، ده‌شیه‌وێت ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوه‌ هێرشی وشکانی ده‌ستپێبكات، چونكه‌ ئێستا ئه‌و وڵاته‌ خۆی بۆ هێرشێکی وشکانی ئامادەدەکات".

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش مەزڵۆم عه‌بدی وتی:"ئێمە دەزانین کە زۆر هێزی نێودەوڵەتی دژی هێرشەکە وەستاون، دەزانین کە ڕوسیاو ئەمریکا دژی هێرشەکەن، ئەم هەڵوێستە باشە، دەشزانین تورکیا سورە لەسەر هێرشکردن، به‌ڵام دەبێت پێگەی نێودەوڵەتی بەهێزتربێت بۆ وەستاندنی هێرشەکە".

جارێكی تر باسی پێگه‌و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كرد له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی توركیاو وتی:"برێت مەکگۆرک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باکوری ئه‌فریقیاوه‌ بەفەرمی دژایه‌تی خۆیان بۆ توركیاو په‌لاماره‌كانی ڕاگه‌یاندوه‌و خودی مەکگۆرکیش ڕه‌وانه‌ی توركیا كراوه‌ بۆ گفتۆگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌و وه‌ستاندنی په‌لاماره‌كان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن