لە کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان پێشنیازى چى کرا؟
04:11 - 24/11/2022
زەمەن_دوکان
کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی
لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی
دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کراوە.
دوای کۆبوونەوەکە محەمەدی
حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە
باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆدەنگیی لایەنە کوردییەکان
کراوە.
وتیشى، باس لە کێشە و
ناکۆکییەکانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی
کراوە، کۆدەنگی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان.
ئاماژەى بەوەشکرد “هەموو
لایەنەکان یەکدەنگ بوون کە بە هەوڵی هەموو لایەک هەوڵبدرێت ئەنجومەنێکی سیاسی لە سەرجەم
لایەنەکان دروستبکرێت لە هەرێمی کوردستان”.