کۆبونەوەی كەسی یەكەمی حزبەكان و بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد
11:29 - 24/11/2022
زەمەن
كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ رێكخەرو سەرۆك و كەسی یەكەمی ژمارەیەک لە حزبەكان دەستیپێكرد.
یەكێتی نیشتمانی بانگهێشتنامەی بۆ سەرۆكی سەرجەم حزبەكان ناردووەو هەریەكە لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری كاربەرێكەری بزووتنەوەی گۆڕان؛ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی، کاوە مەحمود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، گەیشتنە هاوینەهەواری دوكان.
لە كۆبونەوەكەدا ڕەوشی ناوخۆی هەرێم باسدەكرێت و میدیای یەكێتی دەڵێت كۆبونەوەكە بۆ ئەوەیە كۆدەنگی بۆ چارەسەری كێشەكان دروستبكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا یەكێتی بە داتا داهاتی گەڕاوەی سلێمانی بۆ حكومەت دەخاتەڕوو.
"زەمەن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه زانیویه‌تی كه شاندی بزوتنەوەی گۆڕان وه‌ره‌قه‌یه‌كی چاكسازیش ده‌خاته‌ڕوو. كە به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئێستای هه‌رێمه‌و په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر برینه‌كان و رێگا چاره‌شی تێدایه.