نرخی نه‌وت 10 مانگه به‌م ئاسته دانه‌به‌زیووه
07:53 - 21/11/2022
135 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابه‌زینێكی به‌رچاوی
به‌خۆوه‌بینی، كه نزیكه‌ی 10 مانگه ئه‌و نرخه نزمه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 83
دۆلار و 11 سه‌نت دابه‌زی و هه‌روه‌ها خاوی ئه‌مریكی بوو به 76 دۆلار و 17
سه‌نت، له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه نه‌وت ئه‌م نرخه نزمه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌هۆی دەنگۆی زیادکردنی ئاستی
بەرهەمهێنانی نەوت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پڵەس و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی
خواستی چین لەسەر نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130
دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه
رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی
نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.