داهاتی نەوتی عێراق لە 10 مانگدا نزیكەی 100 ملیار دۆلار بووە
05:40 - 21/11/2022
"زەمەن"
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی
نەوتی عێراق ناسراو به سۆمۆ، داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا
ئاشكرا كرد كه نزیكەی 100 ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو
لەسەدا 65 زیادیكردووە.
بەگوێرەی داتاكانی
سۆمۆ، لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2022دا داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق 99 ملیارو 646
ملیۆن و 786 هەزار دۆلار بووە، بەتێكڕای مانگانەش 9 ملیارو 964 ملیۆن و 678 هەزار
دۆلار بووە.
كۆمپانیای سۆمۆ دهڵێت: داهاتی فرۆشتنی نەوتی ئەمساڵ
بەراورد بە داهاتی 10 مانگی یەكەمی ساڵی 2021 كە 60 ملیارو 648 ملیۆن و 11 هەزار دۆلار
بووە بەرێژەی لەسەدا 65 زیادیكردووە.
لە مانگی ئایاری
2022دا بەرزترین داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مێژووی عیراقدا تۆماركراوە كە 11 ملیارو
477 ملیۆن و 514 هەزار دۆلار بووەو مانگی كانوونی یەكەمیش كەمترین بووە كە 8 ملیار
و 322 ملیۆن و 679 هەزار دۆلار بووە.