دوو كۆمهڵهكه يەکیان گرتەوە
06:07 - 20/11/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
لە کۆبوونەوەیەکدا لە ستۆکهۆڵم،
یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی کۆمەڵەی شۆرشگێر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە فەرمی
ڕاگەیەنرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-11-2022، عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی
شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا لە ستۆكهۆڵم،
یەكگرتنەوەی كۆمەڵەی شۆرشگێر و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی بە فەرمی ڕاگەیاند.
مەجید مارابی رۆژنامەوان
و چاودێری سیاسی سەبارەت بەو یەکگرتنەوەیە بە «زەمەن»ی راگەیاند: لەم قۆناغەی ئێستای
شۆڕشی ژینادا کە خەڵکی کورد لە رۆژهەڵات لە شەڕی دەستەویەخەدان لەگەڵ رژێم، یەکێتی
و یەکڕیزی و هاودەنگی و تەبایی لایەنە سیاسیەکان
یەکێک لە ئەرکە هەنووکەیەکانی ئەم شۆڕشەیە.
وتی: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە
ئەمڕۆ دولایەنی کۆمەڵە(کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان)
یەکگرتنەوەی خۆیان راگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی زۆر زۆر گرنگ و پێویست بوو و هێز و ورەی
زیاتر بە شۆڕش دەبەخشێت، هیوادارم بە زوویی کۆمەڵەی کۆمۆنیستیش دەرک بە گرنگی ئەم
بابەتە بکات و یەکگرتنەوەی گەوەرەی ناو ماڵی
کۆمەڵە کامڵ بکات.
یهكگرتنهوهى دوو كۆمهڵهى ڕۆژههڵاتى كوردستان لهكاتێكدایه،
ههردوو حزبى دیموكرات دواى 15 ساڵ دابڕانو بهجیا كاركردن ڕۆژى 16ى 8ى ئهمساڵ
بڕیاریاندا یهكبگرنهوه.