بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:35 - 19/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی19-11-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ
(3/21 بۆ 4/21)
لەبواری ڕاگەیاندن و سیاسیی سەرکەوتنی باش بەدەستدەهێنیت، لە
ئاست خۆشەویستەکەت توڕەبوونەکانت کەمکەوە.
گا (4/20
بۆ 5/20)
چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانتدا ڕووەدەن، بەڵام پەیوەندیت
لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیە و خۆتان بپارێزن.
دووانە
(5/21 بۆ 6/21)
بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوڕێیەکەت تووشی شۆک دەبیت و پێت ناخۆش
دەبێت، ڕێز لە خۆشەویستەکەت بگرە و گرنگی پێبدە.
قرژاڵ
(6/22 بۆ 7/22)
بیر لە زۆر شت دەکەیتەوەو ئامانجت زۆرە، ئاگاداری ماڵ و موڵکت
بە، خەونێکی هاوبەشی خۆت و هاوسەرەکەت دێتەدی.
شێر (7/23
بۆ 8/22)
پشوویەک وەرگرەو دواتر دووبارە بگەڕێرەوە سەر کارەکەت، هەوڵبدە
کاتی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببە، چونکە پێویستی پێتە.
فەریک
(8/23 بۆ 9/22)
ئەگەر بە کارەکەت ڕازی نیت هەوڵبدە شوێنەکەت بگۆڕیت،
بەهەڵسوکەوتی هاوژینەکەت توڕەیت و پێویسە هاوکاری بکەیت.
تەرازوو
(9/23 بۆ 10/22)
کەسێک دەیەوێت تووشی کێشەیەکت بکات، خۆتی لێ بپارێزە و متمانە
بەهەموو کەسێک مەکە، تەندروستیت باشە.
دووپشک
(10/23 بۆ 11/21)
هەڵەی زۆر دەکەیت و لەلایەن چەند کەسێکەوە دژایەتیت دەکرێت،
خۆشەویستەکەت هەڵتدەخەڵەتێنێت و وازت لێدێنێت.
کەوان (11/22
بۆ 12/21)
هەست دەکەیت ئەمڕۆ بەرەو باشبوون دەچیت و پەڕەیەکی نوێ لە
ژیانتدا هەڵدەدەیتەوە، سەردانی پزیشک بکە چونکە نەخۆشیت.
گیسک
(12/22 بۆ 1/19
ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی بەسەردەبەیت و دەچیتە بۆنەیەکەوە، چاوت بە
خۆشەویستەکەت دەکەوێت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.
سەتڵ
(1/20 بۆ 2/18)
خۆت هەڵمەقورتێنە کاروباری هیچ کەسێک، بێدەنگی هەڵبژێرە، بیرو
بۆچوونەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربخە.
نەهەنگ
(2/19 بۆ 3/20)
متمانە بەهەموو کەسێک مەکە و بەهۆی پەیوەندییە بەربڵاوەکانت
تووشی گرفتێکی گەورە دەبیت و دەرچوون لێی ئەستەمە.