مەحمود سەنگاوی: خەڵک دەڵێ حکومەت دزەو پارەی هەیە و نایدات
10:18 - 02/10/2022
زەمەن
مەحمود سەنگاوی، لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلالدا ڕەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم و دۆخی حكومڕانی دەگرێت و دەڵێت: خەڵک بڕوا ناکات حکومەتی هەرێم پارەی نیە، خەڵک ئەڵێ حکومەت دزەو پارەی هەیە و نایدات.
مەحمود سەنگاوی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی كوردسات، وتویەتی "ئەگەر خۆمان چاک نەکەین هەموومان تیا ئەچین، چەند ساڵە نەتوانراوە بودجەی هەرێم ببرێتە پەرلەمان، بێ ویژدانی هەیە و دزیش هەیە".
سەنگاوی، دەشڵێت "پەنجاو پێنج ساڵە خەبات دەکەم حکومەت خراپە دەکات کەچی جنێومان پێدەدەین چونكە نەتوانرا خزمەتی خەڵک بکرێت". وتی "ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوە خراپی دەڕۆین، ئەم ئیجرائاتانەی لەگەڵ دز و جەردەکاندا دەکرێت باشە و نابێ تەنازولی لێ بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: دز و جه‌رده ئه‌م شاره‌ی خواردووه و ئه‌گه‌ر خۆم بكه‌ومه ناو هه‌وڵه‌كانی كاك بافڵه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌م، ئه‌نواع مافیا دروستبووه و ته‌عدا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
مەحمود سەنگاوی ئاماژەی بەوەكردووە، جارێک یادەوەریەکانی خۆی بردووە بۆ مام جەلال، ئەویش وتویەتی"دونیا وای لێهاتووە مەحمود سەنگاوی بیرەوەری دەنوسێ، وتیشی ئه‌وه پێشكه‌وتنێكی موهیمه مه‌حمود سه‌نگاوی له‌و توندڕه‌وییه‌وه هاتوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێب بنوسێت".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی، پێیوایە غەدرێکی زۆر لە خەباتی مام جەلال دەكرێت و خەڵک هەبووە جاش بووە ئێستا مارشاڵە و مووچەی هەرێم وەردەگرێت.
لەبارەی ریفراندۆمەوە سەنگاوی وتویەتی "ئێمە بۆ ڕیفراندۆم سواری پشتی گای هار بووین".
به‌وته‌ی سه‌نگاوی له دوای مام جه‌لال كه‌سێك
نه‌ما كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.