به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌كرا
03:18 - 02/10/2022
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كاتی ده‌وامدا
له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌كرد.
جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن
لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگەیاند: له چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
بڕیاریدا به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كان
رابگرێت.
وتیشی: "ئەم بڕیاره بۆ ئه‌وه دراوه،
چونكه ئه‌و ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، بۆ ئەوەی
فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاوڵاتییان
بن".