بەغدا بڕیارێک لە بەرژەوەندى هەرێم دەردەکات
05:25 - 29/09/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێگرییانەی
لەبەردەم ناردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبووە و چارەسەرمان
كردووە و تەنها ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ماوە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،
ئەو ڕێگرییە یاسایی و كارگێرییانەی لە نێوان وەزارەتی وەزارەتەكانی بازرگانی و
دارایی عێراقدا هەبووە و بووەتە هۆی دواكەوتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی
2014-2015- 2016 لە ئاسایشی خۆراكدا چارەسەر كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەنها ڕەزامەندیی ئەمێندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران
ماوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكارەكان تەواودەبن.