له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندان كرا
02:15 - 24/09/2022
"زەمەن"
به‌شێك له
كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكوانانی هه‌رێم، بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان
له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه.
له
گردبونه‌وه‌كه‌دا جگه له وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی جۆراوجۆر و به‌رزكردنه‌وه‌ی
وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی، نمایشی گوزارشت له‌و كۆتوبه‌نده‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیان رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان هه‌یه ئه‌نجامدرا.
ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ بوو، خەڵکی شاری سەقزی
رۆژھەڵاتی کوردستان، له ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی روبەروبوونەوەی
پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە كه به پۆلیسی ئه‌خلاقیش ناوده‌برێت دەستبەسەرکرا.
به‌پێی رێكخراوه مرۆییه‌كان،
لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بە توندی لەسەر و جەستەی
دراوە و دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداو شه‌ممه 17ی مانگ له شه‌قز
به‌خاكسپێردرا.
مردنى ژینا ئه‌مینی
له‌سه‌رانسه‌ری ئێران كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
ته‌واوی ئه‌و وڵاتی گرتوه‌ته‌وه، به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز له 50 شاری
ئێران خۆپیشاندانه و تا ئێستا 31 كه‌س كوژراون.