لە هەولێر شەڕ لە نێوان خەزور و زاوادا رویدا
07:13 - 22/09/2022
زەمەن_هەولێر
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێک بووە و چەک بەرکارهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەهاری نوێ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکار دێت و کەسێک بە گولـلە زامدار دەبێت، بۆیە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد، کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.