269 کوردستان

لە شەش مانگدا نزیکەى چوار هەزار کەس ژنی دووەمیان هێناوە

05:45 - 22/09/2022

زەمەن_عێراق


دەسەڵاتی دادوه‌ریی عێراقی ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا، سێ هه‌زار و 961 حاڵەتی هێنانی ژنی دووه‌م تۆمار كراوه‌.



ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەریی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوکردەوە، دادگاکانی عێراق، بە بێ هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 931 مامەڵەیان تۆمارکردووە بۆ مۆڵەتدان بە هێنانی ژنی دووەم." 


ئاماژەى بەوەشکردووە، دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لە پلەی یەكەمدا بووە لە مامەڵەكانی پێدانی مۆڵەت لە ژنی دووەم 618 حاڵەت بووە، سەڵاحەدین بە 440 حاڵەت، بەسرە بە 432 حاڵەت، بەڵام پارێزگای کەربەلا کەمترین حاڵەتی تێدابووە کە 74 دانەیە. 




سەبارەت بە هۆكارەكانی هاوسەرگیری دووەم، دادوەری دادگای باری كەسی لە بەغدای نوێ، ئەحمەد جاسیب ئەلسەعدی رایگەیاند، “هۆکارە پاڵنەرەکانی جیاوازن، هەندێک جار پەیوەندی بە دۆخی تەندروستی ژنی یەکەمەوە هەیە، یاخود ناتوانێت منداڵ بخاتەوە، یان بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی و خراپی لە مامەڵەی پێکەوەژیاندا." 



دادوەر ئەحمەد جاسب ئەلسەعدی دەشڵێت: "لەكاتێكدا هۆكاری دیكەی پەیوەندیدار بە مێردەوە هەیە، كە بریتین لە ئارەزووی هاوسەرگیری و توانای دارایی و جەستەیی بۆ هێنانی ژنی دووەم".    

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن