کوردستان

رونكردنەوەیەك لە رێواز فایەقەوە

02:21 - 22/09/2022 230 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رەتیدەكاتەوە سەبارەت بە دیدارەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، هیچ لێدوانێكی دابێت.

دوێنێ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە كۆبونەوە.

 

ئەمڕۆ ماڵپەری كوردستان 24 لە زاری رێواز فایەقەوە بڵاویكردەوە كە گوایە لەگەڵ  ئە بارزانی رێککەوتین نووسینەوەی دەستوور بە کۆدەنگی نیشتیمانی بێت.

دەقی رونكردنەوەكە:

 رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە: به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌ڕێز د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیداری به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی. ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ سایتی فه‌رمی په‌رله‌مان ته‌نیا ڕاگه‌یه‌ندراومانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٢١، بۆیه‌ داوا له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پابه‌ندی یاسا و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن