نرخی نه‌وت دابه‌زی
08:50 - 21/09/2022
زەمەن_ئابورى
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان،
گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووى لە نزمبوونه‌وه كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی
بەرمیلێک نەوتی برێنت به 90 دۆلار 92 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 84 دۆلار و 17
سه‌نت مامهڵهوهی پێوه‌ده‌كرێت. له
كاتێكدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتی برێنت به
92 دۆلار 34 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و 80 سه‌نت بوو.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ،
نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی
قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی
رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.