حكومەت ئۆفەرێكی دیكه‌ی دایەوە بەهاوڵاتیان
05:58 - 20/09/2022
591 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا 30 رۆژی دیكه ماوه ده‌دات به هاوڵاتیان و كۆمپانیان بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ندبن
له بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی باج. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلول
دوا واده‌بوو بۆ سوودمه‌ندبوون له بڕیاری لێخۆشبوو‌ن.
كه‌مال
وه‌رتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باج و خانووبه‌ره‌ی میری له وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابووری، به میدیای نزیك له حكومه‌تی وتووه، ماوه‌ی شه‌ش مانگه هاووڵاتیان
سوودمه‌ندن له بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی باج و هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی
جێبه‌جێكردنی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی باج بوو، به‌ڵام بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
ئه‌و رۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌وتنه پشووه‌وه، بۆ ماوه‌ی 30 رۆژی دیكه
مامه‌ڵه‌كان بۆ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی باج وه‌رده‌گیرێت.
به وته‌ی
كه‌مال وه‌رتی، باج مافێكی گشتییه و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ بۆ خزمه‌تی
هاوڵاتیان له خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت خه‌رجده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها وتویه‌تی یه‌كه‌مینجاره
له مێژووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا حكومه‌ت بەتەواوی
پشت به داهاتی خۆی ببەستێت بۆ گشت خه‌رجییه‌كان و دابینكردنی مووچه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باج و
خانووبه‌ره‌ی میری، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له هه‌رێمی كوردستاندا باج زیادنه‌كراوه،
به‌ڵكو هه‌ندێك له مادده یاساییه‌كانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان
له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌نها رێكار و
میكانیزمه‌كانی وه‌رگرتنی باج رێكخراونه‌ته‌وه بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی و
خۆدزینه‌وه له پێدانی باج.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی، 80%ی
ئه‌و داهاته‌ی باج كه كۆكراوه‌ته‌وه ته‌نها له دوو هه‌زار كۆمپانیا وه‌رگیراوه
و 20%ی داهاته‌كه‌ی دیكه‌ی باج له ملیۆن و نیوێك باجده‌ر كه هاوڵاتیانی ئاسایین
وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه باج له‌سه‌ر چینی ده‌وڵه‌مه‌ند
و كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێبه‌جێكراوه.
كه‌مال وه‌رتی باسی له‌وه‌شكرد،
له هەرێمی کوردستان باج 5%ـی بودجە پێکدێنێت كه ئه‌م رێژه‌یه به بەراورد به
وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر کەمتره.