شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:41 - 20/09/2022 430 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل


شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 20-9-2022یان بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ هاوڕێکانت بەهۆی شتێکەوە بێتاقەت دەبن، بەڵام مەهێڵە کاریگەری بکاتە سەر دەروونت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
بەخت یاوەرت دەبێت و هەلی چەند کارێک دێتە پێش و بەرەو پێش دەچیت، بەمنزیکانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەیەک شاد دەبنەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆنەوە گومان لە هاوڕێکانت دەکەیت و قەلەق دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری دەکەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆژەیەکتەوە کۆمەڵێک لە هاوڕێکانت بەشداری ئەو کارەت دەکەن، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ دیدارێک ئەنجامدەدەیت کە دەبێتە هۆی دیاریکردنی داهاتووی ئەندامێکی خێزانەکەت، گەشتێک بۆ شوێنێکی دوور ئەنجامدەدەیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ماوەیەکە بەردەوام توڕەدەبیت و بەوهۆیەشەوە تووشی گرفتی گەورە دەبیت و کەسوکارەکەت لە خۆت زویر دەکەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ڕۆژێکی پڕاڕپڕ لە چالاکی و کار بەڕێدەکەیت و سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، بۆ ماوەیەک لە خۆشەویستەکەت زویر دەبیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ماوەیەکە بە کارێکەوە سەرقاڵیت و سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت تێیدا، لە خۆشەویستەکەت جیا دەبیتەوە، لەقەلەقی دوورکەوە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
متمانەی خۆت بپارێزە و لەشوێنی کارەکەت خۆت جێگیر بکەو لە کێشەی لاوەکی دوورکەوە، لەگەڵ هاوژینەکەت بەختەوەرن.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەڵدەسیت بەئەنجامدانی کارێک و هەندێک لە ئاڵۆزییەکانی نێو خێزانەکەت ناهێڵیت، فشارێکی زۆری دەروونیت لەسەرە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەنگاوێکی نوێ لە ژیانتدا دەنێیت و سولفەیەک دەکەیت، بەرگەی ئازارەکانی خۆشەویستەکەت بگرە، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانتدا ڕوودەدات و ڕووناکیەکی چاوەڕواننەکراو لە نێو خێزانەکەت دەردەکەوێت، توشی گرفتی تەندرووستی دەبیت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ