بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:54 - 13/09/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-9-2022 یان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کێشەکانت چارەسەر دەبن و کەسانی نوێ دەناسیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێکدەچێت، بۆ ماوەیەک پشوو وەرگرە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بە بەهێزی خۆت دەکەیت و لەڕووی مادییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەڕووی سۆزدارییەوە هەواڵێکی خۆش دەبیستیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆت لە کێشە بەدووربگرەو دەستوەرمەدە ژیانی دەورووبەرەکەت، زۆرترین کات لەگەڵ هاوژینەکەت بەو پشتگوێی مەخە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە یاوتە هەمووی چارەسەر دەبێت و دۆخت دەگەڕێتەوە باری جاران، لە خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پەیوەندییەکانت بەهێزتر دەبێت و ماندووبونت بەهەدەر ناچێت، بۆچوونەکانی خۆشەویستەکەت بەهەند وەرگرە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەو پڕۆژەی چەند ساڵێکە پێوەی خەریکی جێبەجێدەبێت، سوود لە ئەزموونی پێشووترت وەرگرە با هەمان هەڵە نەکەیتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
گوێ لە ڕێنماییەکانی دەورووبەرەکەت بگرە، لەڕووی دەروونیەوە یاری بە خۆشەویستەکەت مەکە، با کاریگەری خراپی نەبێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دەبیتە قوربانی هەندێک کەس لە شوێنی کارەکەتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونت و بێتاقەتیت، وەرزش بکەو کێشی لەشت دابەزێنە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلی زۆرت لەبەردەمە، پێویستە لەبەرژەوەندی خۆت بەکاریان بێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتدەبنەوەو ئاگاداری خۆتان بن.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
گرنگی زۆر بە کارەکەت بدە، چونکە چەند کەسێک لە دژت دەوەستنەوە، هەستێکی زۆرت بۆ خۆشەویستەکەت هەیە و لات گرنگە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی نایابیت لە کارەکەت، هەمیشە بەتواناکانت دەوروبەرەکەت سەرسام دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەفیڕۆ مەدەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەستی مرۆڤایەتی زۆر تێدا بەدیدەکرێت، بەمنزیکانە لە شوێنی کارەکەت خەڵاتی سەرکەوتنت پێدەبەخشرێت.