دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی ڕادەگیرێت و كێشهی گهورهی بۆ دروست دهبێت
06:04 - 01/09/2022
زهمهن_سلێمانی
ئەندامێكی
پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخی سلێمانی بەمشێوەیە بەردوام بێت، لە چوار
مانگی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆران دەوەستێت و دابەش ناکرێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "مانگانە پێویستە لە داهاتی سلێمانی
90 ملیار دینار بۆ مووچە و خەرجی سەرۆکایەتییەکان و هەروەها 30 ملیاریش بۆ نەسریە
تەرخان بکرێت، بەڵام لە سلێمانی دەڵێنن، داهات 70 بۆ 80 ملیار دینارە، واتە ئەگەر
هیچ پڕۆژەیەکیش ئەنجام نەدرێت، زیاتر لە 30 ملیار دینار کورتهێنان هەیە."
وتیشی، "لەئێستادا بۆ چارەسەرکردنی ئەوە حکومەت لە داهاتی نەوتی
مانگی داهاتوو ئەو کورتهێنانە بۆ سلێمانی پڕدەکاتەوە، مانگی ڕابردوو 44 ملیار
کورتهێنان هەبووە، هاتوون بە پارەی نەوتی مانگی هەشت پارەکەیان داوە، واتە ئێستا
هێشتا کە مووچەی مانگی هەشت دەستیپێنەکردووە، بەڵام 138 ملیاری سلێمانی دراوە بە
مووچە کە ئەگەر وا بڕوات چوار مانگی دیکە لە سلێمانی هیچ مووچەیەک نادرێت، واتە لە
هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام لە سلێمانی دابەش ناکرێت."
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، "چارەسەر ئەوەیە کە حکومەتی
هەرێم بەرپرس بێت و دەسەڵاتی هەبێت لە کۆکردنەوەی داهات لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان و
هەمووی بچێتەوە خەزێنەی حکومەت."