پێناسەیەک بۆ {حیکایەتەکانی ژیان}
09:08 - 01/09/2022
كلتووری زهمهن
ژیان پڕە لە بەسەرهات و ڕووداو و کارەسات ، بێگومان لە نێو
ئەو بەسەرهاتانەدا هەن کە بەهۆی ناوازەیی ،سەرنجڕاکێشی و گرنگیانەوە شایانی ئەوەن
خەڵکانی دیکە پێیان ئاشناببن، چونکە ئەو ڕووداو
و بەسەرهاتانە لەوجۆرانەن کە تەنها یەک جار ڕوودەدەن و دووبارە نابنەوە ،بۆیە گەرەکە
کەسەکە وەک کامێرامانێکی بەسەلیقە لەهزری
خۆیدا ڕووداوەکە ڕەکۆرد بکات و پاشان لە ڕێگەی
یاداشکردنیان لە دووتوێی کتێبدا دوای داڕشتنی لە قاڵبێکی ئەدەبیدا بەخوێنەریان
ئاشنابکات..
گێڕانەوەی ڕووداو
و بەسەرهاتەکان لەشێوەی حیکایەتدا، گەر لەڕووی داڕشتنەوە جوانکاری تێدا نەکرێت
و زمانی ئەدەبی تێدا بەکار نەهێنرێت و سەرنجی
خوێنەر ڕانەکێشت ،ئەودەمە دەبێتە گێڕانەوەیەکی وڕشک و بزاوت و بێ گیان.
کتێبی [حیکایەتەکانی ژیان] ی گۆران هەڵەبجەیی کۆمەڵێک ڕووداو لەخۆدەگرن کە بەسەرخودی خۆیدا هاتوون ،یان
وەک ئامادەبوویەکی نزیکی ڕووداوەکە وجودی هەبووە یاخود لەزاری کەسانی دیکەوە بیستوونی یا خوێندوونیەتەوە ، بەتایبەت ئەوانەی زۆر زۆر
سەرنج ڕاکێش و پڕ فەنتازیا و هەست بزوێنن پاش ئەوەی خۆی ناونیشانی گونجاوی بۆداناون
، سەرجەمیان بەنێوی{ حیکایەتەکانی ژیان} لە دووتوێی ئەم کتێبەدا یاداشت کردون.
وێرای ئەم حیکایەتانە
کەژمارەیان {42}حیکایەتە،{10} دانە حیکایەتی دیکەشیان لەتەکدا چاپکراوە بە نێوی {حیکایەتەکانی
کرێتا} کە لەسەر هەمان ڕیتم و میتۆدن ،تەنها جیاوازی ئەوەیە کە هەرهەموویان تایبەتن
بە دوورگەی [کرێتا] لەیۆنان ،کە لە ئەنجامی سەفەرەکانیدا بۆ ئەو دوورگەیە کۆیکردوونەتەوە.
ئومێدەوارم خوێندنەوەی
ئەم حیکایەتانە لەدەست خۆتان نەدەن .