999 عیراق

ئایا نوری مالیكی، محەمەد حەلبوسی لە ماڵەكەی دەركردووە؟

05:43 - 13/08/2022

زەمەن

 

لە هەندێك تۆڕی كۆمەڵایەتی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە كە نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی لە ماڵەكەی دەركردووە، بەڵام نوسینگەكەی ڕەتكردەوە.

هیشام ریکابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، هەندێک پێگەی میدیایی ئاڕاستەكرا هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان لە ماڵی نوری مالیکی، ئەو هەواڵە راست نییە.

وتی "چونکە لە ئەخلاقی مالیکیەوە نییە کە ڕێز لە کەسێکی بەرپرسیاری دەوڵەتی و هەر كەسێكی دیكە نەگرێت".


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن