زانیاری له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا
02:54 - 10/08/2022
"زەمەن"
لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی
هەرێم لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بڕیاردرا سەرەتای مانگی
داهاتوو جارێکی دیكه كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی
"زه‌مه‌ن" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر جۆری بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
كۆكبون و كێشه‌یان نه‌بووه.
گفتوگۆش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كراوه، نابێت هه‌ڵبژاردن شه‌ش مانگ زیاتر له‌و واده‌یه دوابخرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم
پێشتر دیاریكردووه. كه یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بوو.
ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان، و خاڵی ناو هه‌مواری یاسا و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن هه‌یه و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی مانگی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی
"زه‌مه‌ن" جنين پلاسخارت، نیگه‌ران بووه له‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر
پرسی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ دڵنەوای لەدوای کۆتای هاتنی کۆبونەوەکە نێچیرڤان بارزانی بەجیا لەگەڵیدا کۆبۆتەوە.
بڕیار نامیق