521 جیهان

ئاسایشی وزەی ئەوروپا گورزێکی دیکەی بەرکەوت

11:49 - 10/08/2022

وەرگێڕانی روونبین
سه‌رچاوه‌: بلومبێرگ

 ئاسایشی وزەی ئەوروپا گورزێکی دیکەی بەرکەوت دوای ئەوەی ڕۆیشتنی نەوتی خاوی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرانیا بۆ هەنگاریا و سلۆڤاکیا و کۆماری چیک ڕاگیرا، چونکە سزاکان ڕێگرییان لە پێدانی کرێی ترانزێت کرد.


لە کاتێکدا کە کۆمپانیای ترانسنەفت پی جەی ئێس سی کە بەڕێوەبردنی بۆری نەوتی ڕووسیای لە ئەستۆیە ڕایگەیاندووە، هیچ کاریگەرییەک لەسەر بەشی باکووری هێڵی بۆری دروژبا نییە کە بە بێلاڕوسدا دەڕوات بۆ پۆڵەندا و ئەڵمانیا، بەشی باشووری ئەو بۆرییە لە ٤ی ئابدا داخراوە.

پێشتر ڕووسیا سزا نێودەوڵەتییەکانی بە هۆکاری سنووردارکردنی ڕۆیشتنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریمەوە زانیوە. پچڕانی هاوشێوەی ڕۆیشتنی نەوت قەیرانی وزەی ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە، فشارەکان لەسەر هەڵاوسان زیاد دەکات و مەترسی پاشەکشە گەورەتر دەکات.

دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هەنگاریا بە تایبەتی لاواز دەبێت، و پاڵاوگەی مۆل نیرت کە بنکەکەی لە بوداپێستە. وتی دەستی بە دانوستان کردووە بە ئامانجی دووبارە دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوتی خاو بە پێدانی کرێی ترانزێت بە خودی ئۆکرانیا. پاڵاوگەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "هەرچەندە مۆڵ یەدەگی پێویستی بۆ چەند هەفتەیەک هەیە، بەڵام کار لەسەر چارەسەرێک دەکات".

یەکەی مۆڵ لە سلۆڤاکیای سلۆڤنافت و کۆمپانیای مێرۆ سی ئاڕ کە بەڕێوەبەری بۆرییە خاوەکانی چیک لە بەیاننامەیەکی جیاوازدا ڕایانگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕەوتی نەوت بگەڕێتەوە.

بەپێی داتای پیشەسازی کە بلومبێرگ بینیویەتی، لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئابدا، پێش وەستانەکە، ڕووسیا ڕۆژانە کەمێک زیاتر لە ٢٤ هەزار بەرمیل نەوتی بۆ کۆماری چیک و هەمان قەبارەش لەڕێگەی دروژباوە بۆ سلۆڤاکیا ناردووە. داتاکان دەریانخستووە کە ناردنی نەوت  بەرەو هەنگاریا سفرە بەهۆی پلانی چاککردنەوە لە دامەزراوەکانی پرۆسێسکردنی وڵاتەکەدا.

کۆمپانیای Ukrtransnafta JSC کە تۆڕی بۆرییەکانی نەوتی ئۆکرانیا بەڕێوەدەبات و سەرپەرشتی ترانزێتی نەوتی خاو دەکات لە ڕێگەی بەشی باشووری هێڵی دروژبا، "پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی نەوتی" لە ڕێگەی خاکەکەیەوە لە 4ی ئابدا وەستاند. هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن Ukrtransnafta نەکراوە.

گرێبەستی نێوان ترانسنەفت و ئوکرترانسنافتا پێویستی بە 100% پارەی پێشوەختە هەیە بۆ ڕەوتی ترانزێت. کۆمپانیای ترانسنەفت رایگەیاندووە، لە کاتێکدا کۆمپانیای بۆرییەکانی رووسیا لە 22ی تەمموزدا کرێی ترانزێتی مانگی ئابی داوە، بەڵام لە 28ی تەمموزدا پارەکەی وەرگرتەوە.

کۆمپانیای ترانسپێترۆل،  لە بەیاننامەیەکی جیادا، پشتڕاستی کردەوە کە پارەکەی ترانسنەفت نەیتوانیوە تێپەڕێت و لەلایەن بانکەکەوە گەڕاوەتەوە بۆ کۆمپانیاکە.

بەپێی زانیارییەکانی ترانسنەفت، ئەو بانکە ئەوروپییەکان کە بەشدارن لەو مامەڵەیەدا، بەهۆی سزاکانەوە مۆڵەتی ئەوەیان  نییە کە گواستنەوەی پارە بکەن لە سنووری دەرەوەی وڵاتەکەیان  لەبارەی پارەدانی سنوور بەزاندنی ڕووسیا و پێویستیان بە ڕەزامەندی دامودەزگا نیشتمانیی کان هەیە.

تاماس پلێتسەر، شرۆڤەکاری بانکی ئێرستێ دەڵێت باشترین سیناریۆ ئەوەیە کە ئەم ناکۆکییە داراییە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چارەسەر بکرێت. وتی ئەگەر وەستانەکە درێژ بکرێتەوە، پاڵاوگەی هەنگاریای مۆل بۆ یەک دوو هەفتە یەدەگی سووتەمەنی هەیە، بەڵام لەوە زیاتر وڵاتەکە دەبێت سوود لە یەدەگی نەوتی ستراتیژی خۆی وەربگرێت.

کاتێکی خراپە بۆ هەر کەمکردنەوەیەک لە پرۆسێسکردنی سووتەمەنی لە پاڵاوگەکانی هەنگاریا، چونکە لە وڵاتانی دراوسێشدا پێداویستییەکان کەم بونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن