1973 کەلتور

کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی ڕەفیق سابیر دەکرێنە لاتینی

01:34 - 23/05/2019

"زەمەن"
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "لیس" لە باکوری کوردستان، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی شاعیری گەورەی کورد (رەفیق سابیر) لە بەرگێکدا بە ناوی (شەوچرا) بڵاوکردەوە. (خەلیل دهۆکی) کاری لێکۆڵینەوە و ئامادەکردن و گۆڕینی شیعرەکانی بۆ تیپی کوردی-لاتینی کردووە. لە پێشەکی کتێبەکەشدا، سەیدا خەلیل، باسێکی لەبارەی شیعرەکانی رەفیق سابیر نووسیووە، تیایدا تایبەتمەندیی شیعرەکانی شاعیر و گرنگی و کاریگەرییان، لە ئەدەبی نوێی کوردیدا، روون کراوەتەوە. هەروا لە فەرهەنگۆکێکدا، مانای سەدان لەو وشانەی لێکداوەتەوە، کە لای خوینەری کورد، لە باکووری کوردستان، ناسراو نین.

ڕەفیق سابیر، یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی کورد، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە، وەک شاعیرێک ناوێکی ناسراوە. (پشکۆکان دەگەشێنەوە، ڕێژنە، سووتان لەبەر باراندا) ناوی دیارترین دیوانە شیعرییە بەناوبانگەکانی ئەم شاعیرەن، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠١٧ ، سێ جار کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی رەفیق سابیر، لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، چاپکراونەتەوە.

لەم کارە نوێیەدا، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی ئەم شاعیرە  ٦٠٧ لاپەڕەیە و سەیدا خەلیل  ناویناوە(شەوچرا) و دوا کۆمەڵە هۆنراوەی(ئەویننامە)ی بۆ زیاد کراوە، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.

لەبارەی بایەخ و کاریگەریی، وەرگێڕانی شیعرەکانی بۆ لاتینی لە باکوری کوردستان، ڕەفیق سابیر دەڵێت: "ئەم پڕۆژە گەورەیەی وەرگێڕانی کۆ بەرهەمەکان، سەیدا خەلیل چەند ساڵێک پێوەی ماندوو بووە، بەشێکە لە پرۆژەیەکی ئەدەبی و کولتووریی گرنگ و پڕ بایەخ، بۆ ئەوەی پردێکی ئەدەبی و کولتووری، لە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، دروست بکرێت، لەم رێگەیەوە خوێنەری کورد، لە باکووری کوردستان، بە ئەدەبیات و کولتووری بەشەکانی تری کوردستان ئاشنا ببن و زەمینەی هاوئاهەنگی ئەدەبی، کولتووری و نەتەوەیی بەهێز ببێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن