468 کوردستان

بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەکپۆشی بۆ خوێندکارانی زانکۆ جێبەجێدەکرێت

05:52 - 06/08/2022

"زەمەن"


بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ سیستمی یەکپۆشیی جلوبەرگی خوێندکاران لە ھەموو کۆلێژەکانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین جێبەجێ دەکرێت.


د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگه‌یاندووه‌، دوو ڕەنگی جلوبەرگی (رەساسی و سپی) لەگەڵ (رەش و سپی)مان بۆ خوێندکاران دیاریکردووە. کۆلێژەکان ئازادن کام رەنگ ھەڵدەبژێرن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سیستمی یەکپۆشیی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییە و ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی بنەماڵەی خوێندکاران.

له‌ رونکردنەوه‌یه‌كدا سامان عەبدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدن-هەولێر رایگه‌یاند:۳ ڕۆژ له‌مه‌وبەر لە سەرۆکایەتی زانکۆ ڕاپرسی بۆ مەبەستی  یەکپۆشی قوتابییان ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکەی ڕانەگەیەندراوە.

وتیشی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، پ.ی.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کۆبوونەوه‌ی تایبەت لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ دەکات کە پێکهاتوون لە ڕاگری سەرجەم کۆلێژەکان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و نوێنەری قوتابییان.

ده‌ڵێت: بۆ ئاگاداریتان پرسی یەکپۆشی پرسێکی گرنگە لای سەرۆکی زانکۆ و بەوردی دراسەی دەکات و کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بڕیار.

له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: بەڵام لێدوانی جێبەجێکردنی  بڕیارەکە بەناوی سەرۆکی زانکۆ دراوە و لێی ئاگادار نییە، چونکە تا ئێستا ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە ڕانەگەیەندراوە،  ناوی سەرۆکی زانکۆش لە لێدوانە ناراستەکان کە بەناوی سەرۆکی زانکۆ قسەیان کردوە بەهەڵە نووسراوە، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە کە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئیشی جدی لەسەر ئەم پرسە دەکات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن