235 جیهان

میدیاکانی ئەمریکا: ئەیمەن زەواھیری کوژرا

08:55 - 02/08/2022

زەمەن_جیهانى

 

میدیاکانی ئەمریکا رایگەیاند ئەیمەن زەواھیری سەرکردەی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە ھێرشێکی ئاسمانیدا لە ئەفغانستان کوژرا.


میدیاکان جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی لە دژ ئامانجێکی گرنگی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان ئەنجامداوە و سەرکردەی ئەلقاعیدە ئەیمەن زەواهیری کوژراوە.


لەو راگەیەندراوەی کە بۆ بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی گەڕێنراوەتەوە هاتووە: "ئەمریکا، لە کۆتایی هەفتەدا ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لە دژی ئامانجێکی گرنگی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان ئەنجامداوە. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە و زیانی گیانیی مەدەنی لێنەکەوتووەتەوە".

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی کە زانیارییان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە هەیە بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرکردەی ئەلقاعیدە ئەیمەن زەواهیری لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کوژراوە.

ئەوەش راگەیەندرا کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی ناوخۆیی واشنتۆن لە بالکۆنی کۆشکی سپییەوە روونکردنەوەیەک پیشکەش دەکات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن