مستەفا کازمی فەرمانێکى بۆ سەرجەم هێزە چەکدارەکان دەرکرد
09:55 - 01/08/2022
زەمەن_عێراق
مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق
فەرمانێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد و داوا دەکات، بەهیچ شێوەیەک چەک لە دژی خۆپیشاندەران
بەکارنەهێنن.
لەوبارەیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا
کە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، دەڵێت، "بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن لە
خۆپیشاندەران قەدەغەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە هێزە ئەمنییەکان
فەرماندە و ئەندامەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان بپارێزن
بەبێ بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی."
مستەفا کازمی داواشی کردووە، هێزە ئەمنییەکان
خاڵی پشکنین دابنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت."
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "پێویستە
دان بەخۆتاندا بگرن و ئارام بن و مامەڵەیەکی پیشەییانە و مرۆڤدۆستانە بکەن."