444 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

04:58 - 30/06/2022


زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 30-6-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رێگە مەدە بەخۆت کە لەهەموو شتێکدا توڕەبیت، ماوەیەکی قورس تێدەپەڕێنیت و رێز لەشتەکان بگرە و روبەروی زۆر شت دەبیتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
 بەدوای کاری هاوبەشدا بگەڕێ چونکە لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، هەوڵبە چارەسەر بۆ گرفتەکان بدۆزیتەوە، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، با کەسە ئازیزەکانت لەدەست نەیەیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و چەند کۆنگرەیەک ساز دەکەیت، کارەکانت زۆر بەخێرایی جێبەجێ دەبن، لەرووی سۆزدارییەوە هەوڵ بە دڵی خۆشەویستەکەت راگریت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە شوێنی کارەکەت پێویستت بە هاوکاری دەبێت و فشارێکی زۆرت لەسەرە، ئاگاداربە کار نەکاتە سەر دۆخی تەندروستیت، چەند کارێکی نوێ لەگەڵ هاوڕێکانت ئەنجامدەدەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ژیانی کۆمەڵایەتیت دەگۆڕێت و پەیوەندییەکانت بەرەو باشبوون دەچێت، هەست بە ئارامی پاراستن دەکەیت، گەشبین بە چونکە متمانەت بەخۆو هەیە.
 
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەم ماوەیە پەلە مەکە لە بڕیاردانی شتەکان، تۆ پێویستت بەوەیە لە کەسانی باش نزیکبیتەوە تاوەکو دەرونت ئارام بێتەوە، هەروەها پشوو وەرگرە و خۆو لە فەوزا بەدورخە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی تواناکانتەوە چەند بڕیارێکی قورس دەدەیت، هەنگاوێکی ئەرێنی دەدەیت و گەشبین دەبیت چونکە لەهەموو بوارەکانتدا سەرکەوتوودەبیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کارێکی یاسایی دێتە بەردەمت بەڵام لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، سود لە دەوروبەرەکەت ببینەم گۆڕانکاریی لە ژیانت روودەدات و خەرجی کەمکەوە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبە بە گفتوگۆکردن چارەسەری کێشەکانت بکەیت و چەند پێشنیارێک دەدەیت لە بواری کارەکتداو گرنگی خۆی دەبێت، خۆپەرست مەبە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
دۆخی تەندروستیت جێگیر نیەو قەلەقیت، یاری بە ئاگر مەکە، متمانە بەخۆو بکەو هەموو گرفتەکانت چارەسەر دەبێت و  گرنگی بە خۆشەوسیتەکەت و خێزانەکەت بدە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
 فشارێکی زۆرت لەسەرەو هەوڵبە پشوو وەرگرە، ئاگاداری دەوروبەرەکەت بەو چاوەڕوانی خۆشەویستەکەت بە، چونکە تۆ نیازت پاکە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
 پشت بە تواناکانی خۆو ببسەتەو چاوەڕێی هاوکاری هیچ کەسێک مەکە با سەرکەوتوبیت، لەرووی سۆزدارییەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت و ئاگاداری تەندروستیت بە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن