کازمی لە مەککەیە
10:25 - 26/06/2022
زەمەن_عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرە لە مەککەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی
حوزەیرانی 2022، مستەفا کازمی لە سعودیەیە و لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی
عێراقەوە چەند وێنەیەکی بڵاوکرایەوە کە سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عومرەیە لە مەککە.
پێشتریش میدیای عێراقی
ئاماژەی بەوەکردبوو لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کازمی سەردانی هەریەکە لە سعودیە
و ئێران دەکات.