شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕكرایەوە
01:46 - 23/06/2022
زەمەن
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە شوێنگرتنەوەی پەرلەمانتارەكانی ڕەوتی سەدر کراو پەرلەمانتارانی شوێنگرەوەی ڕەوتی سەدر سوێندی یاساییان خوارد.
ناوەڕاستی ئەم مانگە 73 پەرلەمانتارەكەی رەوتی سەدر بە كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە، ئەوەش لەسەر داوای رێبەری ڕەوتەكەیان بوو.
پەرلەمانتارە کوردەكان بەشداری دانیشتنەكەیان كردو كۆی گشتی 210 پەرلەمانتار بەشدار بوون و 64 پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد.
شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەكانی کوتلەی سەدر، بەو پەرلەمانتارانە پڕکرایەوە کە لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لە دوای کاندیدەکەی کوتلەی سەدر خاوەنی زۆرترین دەنگیان هێنا بوو.