حكومەت: بڕی 840 ملیار دینارمان بۆ 884 پڕۆژە خەرجکردووە
11:34 - 23/06/2022
زەمەن
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 840 ملیار دیناری بۆ 884 پڕۆژە خەرجکردووە.
فەرمانگەكە خەرجییەکانی کابینەی نۆیەمی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوە.
ساڵی 2019: 243 ملیار دینار
ساڵی 2020: 151 ملیار دینار
ساڵی 2021: 446 ملیار دینار
کۆی گشتی: 840 ملیار دینار
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت: لە مانگی تەممووزی 2019 تا کۆتایی 2021، کۆی خەرجییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:.
رێگاوبان: 392 ملیار دینار
شارەوانی: 282 ملیار دینار
کارەبا: 25 ملیار دینار
سایلۆ: 37 ملیار دینار
پەروەردە: 26 ملیار دینار
نیشتەجێبوون: 25 ملیار دینار
بەنداوەکان: 22 ملیار دینار
سێکتەرەکانی دیکە: 31 ملیار دینار