238 کوردستان

مه‌سرور بارزانی حكومه‌تیی بۆ هاوكاریكردنی زیاتری میدیا راسپارد

10:13 - 22/06/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكومه‌تی راسپارد هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكه‌ن به‌ پێدانی زانیاری.

ئه‌مڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكومه‌تی راسپارد هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكه‌ن به‌ پێدانی زانیاری.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد، هاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن و ئاسانکاری پێویستیان پێشکەش بکەن و زیاتر زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی.

دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەڕای پشتگیریکردنی لە وتەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری کاراکردنی یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان  ژمارە 11 ساڵی 2013 کرد، ئەویش لە ڕێگەی دەرکردنی ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیک، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتیيان  ڕێک بخرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن