695 کوردستان

هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێن

09:15 - 22/06/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە هەرێمی كوردستان هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ چەند كاتژمێرێك بەدرێژایی ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان ڕادەگیرێن.


وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوایان لێکردون لەماوەی ڕۆژانی خولی یەكەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرن، تاقیكردنەوەكان لە دووشەممەی داهاتوو 27ی حوزەیران دەستپێدەكەن.

لە نوسراوەکەدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت کراوە، وەزارەتەكە داوایكردووە هێڵەكان لە كاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی تا كاتژمێر 10:30 خولەكی پێش نیوەڕۆ ڕابگیرێن، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریكردنە لە هەوڵی گزیكردن (غەش).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن