ئەگەر رۆژانە 3 دەنک خورما بخۆیت جەستەت چی لێدێت؟
12:14 - 18/05/2019
"زەمەن"
خورما بەهۆی تامەکەی و دەوڵەمەندبوونی بە چەند توخم و
ڤیاتمینێک و خواستێکی زۆری لەسەرە و لە هەر چوار وەرزەکەدا لە بازاڕەکان
دەرفرۆشرێت بەتایبەت لەمانگی رەمەزندا، شارەزایانی بواری خۆراکیش رێنمایی دەدەنە
هاوڵاتیان لەوەی بە خورما رۆژوەکەیان بشکێنن.
پێگەی روسیا ئەلیەوم لە پەڕەی تەندروستی
خۆیدا باس لە چەند سودێکی خورما دەکات و بڵاویکردۆتەوە ئەگەر لە رۆژێکدا سێ دەنک
خورما بخۆیت چی بەسەر جەستەت دێنێت:-
یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
ریشاڵەکانی نێو خورما وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ بە بەردەوام هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش رێگری لەزیادبوونی گلوکۆز دەگرێت لە خوێندا و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش، لەکاتێکدا لەگەڵ بوونی مادەی دژە ئۆکسیدی وەک ئەنسۆسیانین و فینولیک و کاروتینات تێیدا جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە.
پتەوبونی ئێسکەکان
دکتۆر جولی گاردن لە زانکۆی ویلایەتی نۆرس
داکوتا دەڵێت، توخمی بۆرۆن لە خورمادا
هەیە و بەمەش ئێسکەکانی جەستە بەهێز دەکات.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو دەرکەوتوە، بۆرۆن دەتوانێت فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بگەینێت
بە ئێسکەکان و لە پوکانەوە بیانپاریزێت.
رزگاربوون لە خەمۆکی و بەدەستهێنانی وزە
خورما دەوڵەمندە بە ڤیتامین B6 ، کە یارمەتی جەستە دەدات هۆڕمۆنی سیرۆتین ناسراو بە هۆڕمۆنی( دڵخۆشی) دەربدات کە وا لە کەسەکە دەکات هەست بەخۆشی بکات.
هەروەها خورما دەتوانێت هۆڕمۆنی نورادرینالین بەرهەمبێنێت کە بۆ تەندوستی میشک بەسودە و لە ماندووبون رزگارت دەکات.
لەرووی وزەشەوە، خورما بەهۆی ئەوەی ریشاڵ و پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم و ڤیتامینات و دژە ئۆکسیدی هەیە، وا دەکات وزە زیاتر بەرهەمبێنێت .
سیستمی هەرسکردن
ناوەڕۆکی توێژینەوەیەک کە گۆڤارێکی
تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردۆتەوە، دەرکەوتوە، خورما بەهۆی بوونی ریشاڵ لە پێکهاتەکەیدا کرداری هەرسکردنی گەدە
ئاسانتر دەکات و خواردنەکان زیاتر شیدەکاتەوەو دەینرێت بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە .
پاراستنی دڵ
خورما دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەوری و مەترسی
توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و پاکبوونەوەی
مولولەکانی خوین، سەرباری ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی پۆتاسیۆمە، کە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و مەترسی توشبون
بە جەڵتەی مێشک و دڵ ناهێڵێت
دژی شێرپەنجەی کۆڵۆنە
خورما ریخۆڵە لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەپارێزیت
و رێگری لە دروسبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات، لەگەڵ رزگاربوون لە رۆماتیزمەو نەخۆشیە هەستەوەرەکان