کوردستان

بڕی داهاتی حكومەت بۆ مانگی 5ی 2022

01:10 - 04/06/2022 310 جار خوێندراوەتەوە

 

زەمەن – ئابوری

شارەزایەكی ئابوری داهاتی فەرمی مانگی 5ی حكومەتی هەرێمی ئاشكراكرد.

ئەنوەر كەریم، لە بەدواداچونێكدا ئامارو داتاكانی فرۆشتنی نەوت و داهاتی نانەوتی خستە روو. بەڵام هێشتا ئەو داهاتە بەلای ناوبراو زۆرێك لە چاودێرانەوە ناروونە.


ئەو شارەزای ئابوریە ئەوەی خستە روو كە كۆی داهاتی نەوت و داهاتی محەلی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج 1 ترلیۆن و 213 ملیار دینارە.

بەپێی ئەو بەدواداچونەكەی ئەنوەر كەریم، حكومەت بۆمانگی 5ی رابردوو تێکڕایی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی بە (100.73) دۆلار فرۆشتووە، كە بڕەكەی 1 ملیار و 282  260 ملیۆن دۆلار بووەو لەو بڕەش  بەپێی راپۆرتی دیلۆیت 56%ی بۆخەرجی تێچونەكەی دەروات و 44%ی دەمێنێتەوە.


ئەوەش خراوەتە روو كە لەو 30 رۆژەی مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم، (12  ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەکردوە.


دەقی راپۆرتەكە:
 

ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم

پوختە

داهاتی نانەوتی
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی ئایار = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
هەرێمی کوردستان  لە مانگی ئایاری (2022)دا  بڕی (12  ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.
تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  ئایار (112.73) دۆلارە.
 لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (100.73) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12  ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل X (100.73) دۆلار = (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار  و 900) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار  و 900) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دینار.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
کەواتە: (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار  X (56%) = (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 41 ملیار و 221 ملیۆن و 834 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە.
(1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار  X (44%) = (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (564 ملیۆن و 208 هەزارو 876) دۆلار X (1450) دینار= (818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار.

کۆی داهات لە مانگی ئایار 2022 (دینار)
(818 ملیار و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 213 ملیار و 602 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار 

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی ئایاری 2022

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن