1254 کوردستان

تورکیا سه‌یرانی عه‌شیره‌تێكی له‌ هه‌رێم بۆردومان کرد

07:34 - 26/05/2022

زەمەن - ئەیھا سەعید

فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆدومانی ئاھەنگێکی سەر بە بامەرنێ کرد و سێ كه‌س شەھید بوون.

کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا، بۆردومانی ئاھەنگی گوندێ زێوەی سەری عەشیرەتی نێروەیان کرد لە ئەردنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە پارێزگای دھۆک.

بەپێ زانیاریە سەرەتاییەکان زیانی گیانی ھه‌یه‌ و سێ ھاوڵاتی شەھید بوون و چەند گوندشینێکیش بریندار بون.

شەھیدەکان تەمەنیان ١٠ ساڵە و ژمارەی بریندارەکان تا ئێستا پێنج کەسە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن