701 کوردستان

یەكێتیش هێرشی میدیایی راگرت

08:55 - 17/05/2022

زەمەن

 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هێرشی میدیایی بۆ سەر پارتی و بەرپرسەكانی راگرت، ئەوەش لە چوارچێوەی نزیكبونەوەی ئەو دوو لایەنە دێت بۆ كۆبونەوە.

 

"زەمەن" لە سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە زانیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە رێنمایی دراوە بەسەرجەم كەناڵە فەرمی و سێبەرەكانی یەكێتی بە پەیجەكانی سۆشیالمیدیاشەوە كە هەڵمەت و هێرشی میدیایی بۆ سەر پارتی رابگرن.

سەرچاوەكە، وتی" ئامانج لە راگرتنی هێرشەكە بەمەبەستی زەمینەسازییە بۆ كۆبونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان پارتی و یەكێتی، كە لەلای هەردوولاوە بۆ ئەو مەبەستە دەستپێشخەریی هەیە".

ئەمەش دوای ئەوەدێـ، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە، رێنوێنیه‌كی بۆ ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای حزبه‌كه‌ی ناردووە، داوای لێكردوون، لە ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات کە "هێرشی راگەیاندن و زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر لایەن و کەسایەتییەکان، بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن.


راگرتنی شه‌ڕی میدیای په‌یوه‌سته‌ به‌و كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، كه‌ به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پرسی هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌دانی حكومه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ بنبه‌ست گه‌یشتبوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن